دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

پێنج تیرۆرست دەستگیرکران

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە لەئۆپراسیۆنێکدا پێنج تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.

 لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئۆپراسیۆنەکە لە دوو چالاکیدا خۆی بینییەوە، لەچالاکی یەکەمدا، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی مۆڵگەکانی داعشیان لەناوبرد. ڕۆژی 29-4-2025 لە سنووری پارێزگای کەرکوک ناوچەی جەوەڵ بۆر و دەوروبەری کێوماڵ کرد و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوور کرد، لەئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک ماددە و بەڵگەنامەدا گیرا. 

باسی لەوەشکرد، لەچالاکی دووەمدا، لەڕۆژانی 30-4-2025 تا 4-5-2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەکان لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیان پێنج تیرۆریستی ئەندامی چالاکی تیرۆریستانی داعش کە بەمەبەستی خۆ ڕێکخستنەوە ڕوویان لەناوچەکە کردبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP