هەرێم نیوز
وەزارەتى پەروەردە ڕایگەیاند، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان.
راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە - لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.
باسی لەوەشکرد، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (1ی6ی2025) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2024-2025)خولی یەکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.
⬇️
https://tinyurl.com/Pol-12-X1-2025