هەرێم نیوز
دەم پارتى راگەیەندراوێکی لەبارەی هەواڵی تیرۆرکردنی سڕى سوورەیا ئۆندەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند،لە دووی نیساندا کارمەندی گەراجێک بە بیستنی دەنگێک لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی ئۆندەر کەوتووەتە گومانەوە، لێکوڵینەوە لەسەر رووداوەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا دەم پارتى دەڵێت: لە دووی نیساندا کارمەندی گەراجێک بە بیستنی دەنگێک لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی ئۆندەر کەوتووەتە گومانەوە و ئۆتۆمبێلەکەی بردووە بۆ خزمەتگوزاریی چاککردنەوە.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە لە تایەی دواوەدا ئامێرێکی تیژی لە ئاسن دروستکراو جێگیرکراوە، کە توانای هەبووە تایەکە بتەقێنێت.
لە راگەیاندراوەکەی پارتی دەم دا هاتووە، ئۆندەر لە کاتی خۆیدا رووداوەکەی بۆ پارتەکەی گێڕایەوە و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ کرا و بەڵگەى رووداوەکە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراوە.
ئەوەش دەخەنەڕوو بەهۆی هەستیاری لێکۆڵینەوەکە، ئەو بابەتە ئاشکرا نەکرا. تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ڕوون سەبارەت بە لێکۆڵینەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان پێمان نەگەیشتووە.