دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک جامی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی رەش بکات، سزا دەدرێت

هەرێم نیوز 

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی جام ڕەشکردنی ئوتومبیل لە سۆشیال میدیا، ڕەشکردن جامی دواوەی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە، دەشڵێت، هەر شۆفێری ئوتومبیلێک پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئوتومبیلەکەی جام ڕەش بکات سزا دەدرێت بە بڕی (٥٠٠.٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار و دەست بەسەرداگرتنی ئوتومبیلەکەی بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی جام ڕەشکردنی ئوتومبیل لە سۆشیال میدیاو ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاری ئوتومبیل ئەنجام دەدەن بڵاوکراوەتەوە بەناو هاوڵاتییاندا کە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندووق (جامی دواوە) ئاساییە جام ڕەش بکات، بەڵام ئەم دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوەو قەدەغەیە لەبەرئەوەی ئاستی بینین کەم دەکاتەوە و وە پێویستە بەپێی ڕێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاری ئوتومبیل ئاگادار دەکەینەوە لە کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی ڕێژە / ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئوتومبیل دوای ڕەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە. 

ئەوەش هاتووە، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتووچۆ ئاگادارکراونەتەوە ئامێری پێوەری ڕێژەی جام ڕەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و هەر شۆفێری ئوتومبیلێک پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئوتومبیلەکەی جام ڕەش بکات سزا دەدرێت بە بڕی (٥٠٠.٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار و دەست بەسەرداگرتنی ئوتومبیلەکەی بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP