دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ فه‌رمی بو به‌ 19هه‌مین پارێزگای عێراق

هەرێم نیوز

یاسای به‌ پارێزبونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌ و به‌ فه‌رمی بو به‌ 19هه‌مین پارێزگای عێراق، ، وه‌زیری دادیش ڕایدەگەیەنێت، هه‌موو ڕێوشوێنێكی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر سكاڵاییه‌ه‌ك له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاو كرایەوە، لەو ژمارەیە یاسای ژمارە 7ی پارێزگابوونی هەڵەبجە هەیە، لە ئەمڕۆوە یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەڵەبجە بە پارێزگا هەژمار دەكرێت.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاوبووەوە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و بە فەرمی و یاسایی هەڵەبجە دەبێتە 19ـەمین پارێزگای عێراق.

بەگوتەی ئەو وەزیرە کوردە لە حکومەتی عێراق، نووسراوە یاساییەکە دەنێردرێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی مەرسوومی کۆماری بۆ دەربکرێت، دواتر جارێکی دیکە مەرسوومەکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەکرێتەوە.

خالید شوانی گوتیشی: "بەپێی شارەزایی خۆم لە یاسا، پێم وانییە هیچ تانەیەکی یاسایی کاریگەریی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەبێت."

پێش نیوەڕۆی سێشەمەی رابردوو لەلایەن لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، واژوو بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرا و بڕیارە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاو بكرێتەوە.

دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی، پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمی دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.

رۆژی یەكشەم 16ـی ئاداری 2014 سەعات 10ـی سەرلەبەیانی، هاوكات لەگەڵ ساڵوەگەڕی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، سەرۆك بارزانی فەرمانی هەرێمیی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید واژوو كرد.

لە رۆژی پێنجی ئاداری 2014 لە نووسراوێكی فەرمیدا بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی كە ئەوكات سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، داوای لە حكوومەتی هەرێم كرد چاوەڕێی بەغدا نەكات و ڕێكارە كارگێڕییەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەست پێ بكات. 

چەند ڕۆژێك دواتر و لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێكی هەڵەبجە، سەرۆكی حكوومەتی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە 13ی ئاداری 2014 بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی قبووڵ كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا واژووكردنی بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند.

یەكێك لەوانەی كە بەردەوام بەدوای ئەو پرسە گرنگەوە بووە و زۆرترین خزمەتیش لە سەردەمی ئەودا بە هەڵەبجە كراوە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانە كە لە ماوەی رابردوودا جیا لەوەی سەردانی پارێزگاكەی كرد، چەندان پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دامەزراندنی پێشكەش بە هەڵەبجە كرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP