هەرێم نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، سەرسام بووم بە حەسەن نەسروڵڵا. سەرکردەیەکی لێهاتوو بوو.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پەیوەندی نەسروڵڵا لەگەڵ ئێران پێچەوانەی باوەڕی ئەو بوو بەڵکو لە ناچاری بوو و پێش ئەوەی بڕیار بدەم بە کوشتنی نەسروڵڵا فایلێکی ٨٠ لاپەڕەییم لەبارەی تەواوی ژیانی حەسەن نەسروڵا خوێندەوە، ئەوکات گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەو و میحوەرەکەی بەهێزن و ئەگەر لایان دەین بەتەواوی میحورەکە دەڕوخێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دووەم کەسایەتی بەهێز و سەرسام بوو لە جیهانی شیعەدا، منیش تێگەیشتم کە جێگرتنەوەی ئەو ۆر زۆر قورسە ئەگەر بکوژرێت و لەناو برێت پرکردنەوەی شوێنەکەی مەحاڵە.
باسی لەوەشکرد، من وەک رێزێک ئەمریکییەکانم لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی نەسروڵا ئاگادارکردەوە، ئەگەرنا کاتێ بە ئەمریکام گوت فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ڕێگادا بوون بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکەیان.