هەرێم نیوز
میدیاكانى سووریا بڵاویان كرده‌وه، کەسانێکی نەناسراو گۆڕی حافز ئەسەد، سەرۆکی کۆچکردووی سوریایان لە شاری قەردەحەی سووریا هەڵداوه‌ه‌ته‌وه و ئێسك و پرووسكه‌كه‌یان دەرهێناوه و بۆ شوێنێکی نادیار، گواستوویانه‌ته‌وه.
به‌پێی میدیاكانى سووریا، پاڵنەری ئەم كرده‌وه‌یه تائێستا نادیارە، بەڵام هەندێك باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە لایەنگران یان کەسوکاری ئەسەد گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵدابێته‌وه و ئێسك و پرووسكه‌كه‌یان ده‌ركردبێت و بۆ شوێنێکی نهێنی گواستبێتیانەوە، ئەمەش دوای دووبارە هێرشکردنە سەر گۆڕەکەی دێت له دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا.
پێشتریش له عێراق، پێش ئه‌وه‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له ده‌ستى داعش ڕزگار بكرێت، گۆڕى سه‌دام حسێن، سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌ڵدرایه‌وه و ئه‌وكات وا بڵاو كرایه‌وه كه كه‌سوكاره‌كه‌ى گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئێسك و پرووسكه‌كه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.