هەرێم نیوز
دوای تەقیەنەوە گەورەكەی بەندەر عەباسی ئێران كە بە هۆیە 516 كەس برینداربون، بەپرسێكی باڵای سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "سوپای وڵاتەكەی هیچ پەیوەندییەکی بەو تەقینەوەیەوە نەبوە کە لە ئێران ڕویدا ".
ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ شەممە لە زاری بەرپرسانی سەربازییەوە بڵاویكردەوە، "سوپای ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بەو تەقینەوەیەوە نەبوە کە لە ئێران ڕویدا".
ئه‌مڕۆ شه‌ممە، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌نده‌ر عه‌باسى باشوورى ئێران رووی دا و به‌گوێره‌ى زانیارییه فه‌رمییه‌كان، تا ئێسته 516 كه‌س بریندار و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژراون. رۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى سه‌ربازى بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ئیسرائیله‌وه نییه.
تەقینەوەکە لە کاتێکدا ڕویدا کە خولی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستیپێکرد. هۆکاری تەقینەوەکە دەستبەجێ ڕون نەبوەتەوە.
هاوکات، بەرپرسێکی بەڕێوەبردنی قەیرانە ناوخۆییەکان بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی ڕاگەیاندوە، "ڕوداوەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند کۆنتێنەرێک ڕویداوە کە لە ناوچەی بەندەری شەهید ڕەجایی هەڵگیراون. لە ئێستادا بریندارەکان دەگوازرێنەوە بۆ دامەزراوە پزیشکییەکان".
تەلەفزیۆنی دەوڵەت ڕایگەیاندوە کە "کەمتەرخەمی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ماددە سوتێنەرەکاندا هۆکارێکی بەشداربوە" لە تەقینەوەکەدا.
کۆمپانیای نیشتمانی پاڵاوتن و دابەشکردنی نەوت بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، تەقینەوەكە كاریگەری لەسەر دامەزراوە نەوتییەکان نەبوە و دەشڵێت، "تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی هیچ پەیوەندییەکیان بە پاڵاوگەکان، تانکی سوتەمەنی، کۆمەڵگەی دابەشکردن، یان بۆری نەوتی پەیوەست بە کۆمپانیاکە نییە".
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له ساڵى 2020 هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته سه‌ر سیستمى كۆمپیوته‌ریى به‌نداوى به‌نده‌ر عه‌باس، ئه‌وكات واشنتن پۆست دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل له پشت هێرشه‌كه‌وه بووه.
سكاى نیوز باسى له‌وه كردووه، گازێكى ژه‌هراوى له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، بۆیه تیمه‌كانى فریاكه‌وتن ناتوانن به ته‌واوى نزیك ببنه‌وه.