هەرێم نیوز
کۆمپانیای "ئامبری" بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئاشکرایکرد، تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە كه لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس لە باشوری ئێران ڕویداوه، بەهۆی "خراپ هەڵەمامەڵەکردن" لەگەڵ بارێکی سوتەمەنی ڕەق کە مەبەست لێی موشەکی بالیستیکی بووه.
ئەمڕۆ یهكشهممه، کۆمپانیای "ئامبری" بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، ئەو تەقینەوەیەی کە ر لە بەندەری رەجایی لە شارى بەندەر عەباس لە باشوری ئێران رویدا، بەهۆی خراپ مامەڵەکردن بووە لەگەڵ بارێکی سوتەمەنی موشەکی بالیستی.
بەپێی ئامارێکی نوێی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران، بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەرى عەباس كە بە گەورەترین بەندەری بازرگانی ئێران دادەنرێت، زیاتر لە 18 کەس کوژران و نزیکەی هەزار کەسیش برینداربون.
تەقینەوەکە لە کاتێکدا رویدا، کە ئێران و ئەمریکا خولی سێیەمی دانوستانەکانیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ئەنجام دەدا.
بەندەری رەجایی دەکەوێتە شاری بەندەر عەباس، کە یەکێکە لە ناوچە گرنگە ئابوریەکانی ئێران و، زیاتر لە یەک لەسەر سێی بازرگانی دەریایی وڵات تیایدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.