دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی: ژمارەیەک کۆمپانیا دڵسۆزانە کاریان بۆ پێشخستنی سلێمانی کرد

هەرێم نیوز

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە مەراسیمی واژوو کردنی گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی وێستگەی کارەبای بازیان ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیا دڵسۆزانە کاریان بۆ پێشخستنی سلێمانی کرد.

قوباد تاڵەبانی لە رێوڕەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستێک لەبواری بەرهەمهێنانی کارەبا نێوان کۆمپانیای تورەس ئینێرجی و کۆمپانیای جەنەڕال ئەلیکتریک:
شتێك لە دڵمایە نەیڵێم دڵم ئەتەقێ، ئەمەوێ سوپاسی هەموو ئەو كۆمپانیایانە بكەم كە چەندین ساڵە ئیشی جوان و بەهێزیان كردووە لە سلێمانی و لەم دەڤەرە بەتایبەتی؛ نەیانهێشت ئەو هەموو هێرشە ناڕەوایەی كە لەسەر سلێمانی ئەكرا. ئەو هەموو ریكلام و پروپاگەندا ناڕەوایەی كە لەلایەن میدیای ئۆپۆزسیۆن و لەرێگای هەواڵی درۆو بەئاڕاستەیەكی خراپی سیاسی ئەكرا بەرامبەر بە ئەم شارە، تەئسیریان لێ بكات بۆ ئیشەكانیان، خاویان بكاتەوە لە ئیشكردن لە كوردستان و لە سلێمانی بەتایبەتی. توانیان وابكەن سلێمانی ببێت بە پێشەنگ لە ئاوەدانكردنەوە لەسەرتاپای عێراق، ئەو هەموو پرۆژانەی ئێستا دەیبینن هەمووی دەرەنجامی هەماهەنگیی حكومەتی خۆجێی و كۆمپانیاكان و ژورە بازرگانییەكانە..

لە بارەی گرێبەستەکەوە وتی: ئەم گرێبەستە تەنیا مامەڵەیەکى بازرگانیی نییە.

وتیشی، “دەرگامان لەبەردەم کۆمپانیا جیهانییەکان بەتایبەت کۆمپانیا ئەمریکییەکان کراوەیە”.

قوباد تاڵەبانى ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوودا بەم گرێبەستە دەتوانرێت کارەباى یەک لەسەر سێى هەرێمى کوردستان بەرهەمبهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، بەهیواین لە داهاتوودا هێندە کارەبا بەرهەمبهێنین بەشى شارەکانى عێراق بدەین و هەناردەشى بکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP