دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 10:00 بە بەشداریی نزیکەی 50 پارتی سیاسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد، به‌ پاڵپشتیی  بارزانی و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە قامشلۆ بەڕێوە دەچێت.

لایەنەکانی بەشدار، پارتەکانی ناو ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و دوو پارتی دیکەن، هەروەها نزیکەی 300 کەسایەتی بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکەن، جگه‌ له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه‌سایه‌تییه‌كانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق و ئه‌عزاز و حه‌ما و ئه‌لباب، به‌شداریی ده‌كه‌ن.

ئامانج لەم کۆنفرانسە، ڕاگەیاندنی یەکهەڵوێستیی کورد و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەشی کوردییە بۆ دانوستان لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد.

لەم ساتانەدا، وەفدو كەسایتە بەشدارەكان لە كۆنفرانسی یەك هەڵوێستی كوردی لە رۆژئاوای كوردستان، پەیتا پەیتا دەگەنە پارکی ئازادی لە شاری قامیشلۆ، لە کانتۆنی جزیرە، شوێنی رێكسختنی كۆنفرانسەكە.

زیاتر لە 300 كەسایەتی لە رۆژژئاوا و باکور و باشوری کوردستان و، كۆمەڵێك کەسایەتی دیار لە ناوچە جیاوازەكانی سوریا بەشدارن تیایدا.

بەگوێرەی ليژنەی ئامادەکاری، نوێنەری سەرجەم حیزبە کوردییەکان، رێکخراوەکانی ژنان و لاوان، کەسایەتییە رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان، هونەرمەندان، شێخی هۆزەکانی رۆژئاوا، لەگەڵ کەسایەتییە کوردەکانی دیمەشق، حەلەب، حەما، ئەلبابو، عەزاز بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.

وەفدێكی پارتی یەکسانی و دیموکراسی و لە باکوری کوردستان و نوێنەری پارت و رێکخراوەکانی باشوری کوردستان بەشدارن تیایدا.

کۆنفرانسەکە کاتژمێر 10 ی بەیانی بە وتاری بەخێرهاتن و هەڵبژاردنی لیژنەی کۆنفرانس دەست پێدەکات، دواتر وتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە پێشکەش دەکرێت. دواتر گفتوگۆ و وتار لەلایەن میوانە بەشداربووەکانەوە پێشكەش دەکرێت، جگە لە خوێندنەوەی ئەو پەیامانەی کە بۆ کۆنفرانسەکە نێردراوەن.

دوابەدوای لێدوان و وتارو گفتوگۆكان، کۆنفرانسەکە بەرووی میدیاکاندا دادەخرێت. لە کۆنفرانسەکەدا باس لە "رەشنوسی بەڵگەنامەی یەکڕیزی کورد" کە پێشتر پێشنیار کرابوو، کە پێداچونەوەی بۆ دەکرێت بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت. کۆنفرانسەکە بە دەرکردنی بەیاننامەی کۆتایی، کۆتایی بەكارەكانی دێنێت و دەرئەنجامەکانی دەخاتە بەردەم ڕای گشتی.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP