دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

لە ڕانییە کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

هەرێ نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، كه‌سێك دەستگیرکرا کە چەند تاوانێکی دزیکردنی ئەنجامداوە كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ پرسه‌یه‌كدا پاره‌ی له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكدا دزیوه‌، كه‌ سێ هه‌زار دۆلار و 7 ملیۆن دینار بوه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی دانیشتوی دەروەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە 15ی ئەم مانگە کە بۆ پرسەیەک سەردانی ڕانیەی کردبوو، دواتر ئامادەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە بوو بە مەبەستی تۆمار کردنی سكاڵا کە بە وتەی خۆی نزیکەی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و بڕی حەوت ملیۆن دیناری عێراقی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی بووە و لێی دزاروە.

باسی لەوەشکرد: بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دوای بە داواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری پێویست توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتبار بەناوی (ج.ح.پ) لە دایکبووی 1985 لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە، بەڵام لە دەروەی وڵات دەژی ئاشکرا بکرێت وە دەستگیر بکرێت.

وەک پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لێوەکردووە: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار توانرا دەست بگیرێت بەسەر پارەی دزراو. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانینا بە تاوانەکەیدا و لە میانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە تۆمەتبار پێشینەی تاوانکاری هەیە و دوجاری تر بە تاوانی دزی کردن بەفەرمانی دادگا حوکم دراوە، سەرەڕای ئەوەش جارێکی تریش بە تۆمەتی تاوانی دزی کردن فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP