دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری کارەبا: لە پلاندایە تاوەكو كۆتایی 2026 كارەبای 24 كاتژمێری لە تەواوی هەرێم جێبەجێبكرێت

هەرێم نیوز 

وەزیری كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پلانی وەزارەتی كارەبا ئەوەیە تاوەكو كۆتایی 2026 كارەبای 24 كاتژمێری لە تەواوی هەرێم جێبەجێبكرێت.

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە ساڵی 2025دا كارەبای 24 كاتژمێری لە سەنتەری پارێزگاكان جێبەجێبكرێت.

راشیگەیاند، تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 لە قەزا و ناحیەكان دابیندەكرێت و لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا كارەبای 24 كاتژمێری دابیندەكرێت كە ئەوەش پەیوەندی بە زیادكردنی بەرهەمی غازەوە هەیە.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاریی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان خستووەتە جێبەجێکردن، لە نێویاندا کارەبای 24 کاتژمێری، کە بە پرۆژەی ڕووناکی ناسراوە، پرۆژەکە سەرەتا لە هەولێر جێبەجێ کرا دواتر گەیشتە هەر یەکە لە پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و بەمزووانەش دەگاتە هەڵەبجە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP