هەرێم نیوز
سەرۆكایەتیی هەرێم لەبارەی دیداری شەوی رابردووی نێچیرڤان بارزانی و ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دواين پێشهاته‌كانى دۆخى سورياو په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له سوريا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوريا تاوتوێ كران.
سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و به‌شداريى كورد‌و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سوريا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌داو مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هاوڕا بوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى سوريادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان.
ئەوەش هاتووە، پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێزو لايه‌نه كوردييه‌كانى سوريادا وه‌ك گارانتييه‌ك بۆ به‌ديهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد له‌و وڵاته، دۆخى كامپى هۆڵ و ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له سوريا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.