هەرێم نیوز
میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ئەمریکا بە هێرشی ئاسمانی بەرفراوان بەندەری ڕاس عیسا لە حودەیدەی یەمەن کردە ئامانج و بەهۆیەوە 38 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە بۆ سەر بنکەکانی حوسییەکان لە یەمەن بەردەوامە.
یەمەن.
سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند کە بەندەری سەرەکی سووتەمەنی ڕاس عیسا لە یەمەنی وێران کردووە بۆ بڕینی سەرچاوە دارایی و لۆجستییەکانی حوسییەکان. بەهۆیەوە 38 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
ئەم بەندەرە یەکێک بوو لە ناوەندە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی سووتەمەنی یەمەن و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دابینکردنی دارایی چالاکییەکانی حوسییەکان.
بەرپرسانی حوسییەکان ئەم کارەیان بە "تاوانی جەنگ" ناوبردووە و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان داوە.
حوسییەکان لە ساڵی 2014ەوە بەشێکی زۆری یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووە، لەوانە سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە.