هەرێم نیوز
فنلەندا بۆ ساڵی هەشتەم لە ریزبەندى یەکەمى وڵاتانى ئاسودە دا ناوى تۆمارکرا، ئەوە لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا زۆر لە دواوەیە و لە ریزبەندى 27 هەمیندایە هەرچەندە لە ساڵی 2012 دا لە ریزبەندی 11 هەمیندا بووە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین پێوەر دیاریکراوە و لە وەڵامی هاووڵاتیانەوە راپۆرتەکە بەرهەم هاتووە.
جۆن هیلویل، یەکێک لە ئامادەکارانى راپۆرتى ساڵانەى ئاسودەترین وڵاتانى جیهان کە رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتى دەکات، رایگەیاند بەشێکى زۆر لە ولاتانى ئەوروپى بۆ ماوەى هەشت ساڵە لە ریزبەندى یەکەمەکانى ئاسودەترین وڵاتانى جیهاند ماونەتەوە ئەوە لە کاتێکدا ئەمریکا لە ریزبەندى 24 هەمین دایە بۆ ساڵی 2025، راشیگەیاند لە راپرسییەکى گشتگیردا کە لە 140 وڵات ئەنجامدراوە ژمارەیەک پێوەر دانراوە بۆ کۆکردنەوەى بۆچوونەکانیان تا لەو رێگەیەوە بزانین خەڵکی چی وڵاتێک ئاسودەترن، لەیەکێک لە پێوەرەکاندا ئاماژە کراوە بە گەڕاندنەوەى شتى ونبوو بۆ خاوەنەکانیان، یەکێکى تر لە پێوەرەکان نانخواردنى پێکەوەیی خێزانیی و دوو کەسییە، بەگوێرەى راپۆرتى میدیاکان لە ماوەى 20 ساڵی رابوردوودا بەڕێژەى 53% رێژەى ئەو کەسانەى بەتەنها نان دەخون لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە ئەمریکا لە رێژەى ئەو کەسانەى کە خۆیان دەکوژن پلەى باڵای هەیە هۆکارەکەشى بێزاریی و بێئومێدییە کە لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانى خواردنەوە کحولییەکان و مادەى هۆشبەرەوەیە، ئەوە لە کاتێکدا لەو وڵاتانەى تر رێژەکە بەرەو کەمبوونەوەى تەواوەتی رۆشتووە، فەرەنساش لە ریزبەندی 33 هەمیندایە ، ئەوە لەکاتێکدا سویسرا 13 و بەلجیکا 14 و کەنەدلش لە ریزبەندی هەژدەهەمیندان، راپۆرتەکە ئاماژەى بەوەکردووە چەند تەوەرى سەرەکی بەچەند پرسیارەوە خراوەتە بەردەستى بەشداربووان کە بریتین لە چەندە لە ژیانى خۆت رازیت، داهاتى ساڵانەکەت بەشت دەکات؟ تەمەنى مام ناوەندە لە وڵاتەکەت چەندە،لەگەڵ ئازادى رادەربڕین و بڵابوونەوەى گەندەڵی و خواستى خەڵک بۆ بەخشین لە چى ئاستێکدایە؟
راپۆرتەکە ئاماژەى بەوە کردووە فنلەندا و دانیمارک و ئایزلەندا و سوید و هۆڵەندا لە ریزبەندی پێنجەمدان وڵاتی ئەفغانستانیش لە ریزبەندى 147 هەمیندایە، کۆتایی راپۆرتى رۆژنامەى زەمان بەوە هاتووە دەبێت وڵاتى ئێمە کە مەبەستى عێراقە ڕیزبەندى چەندەمی گرتبێت؟