هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا بە باشی بەڕێوەبچێت، بەڵام "خاڵێک دێتە ئاراوە کە دەبێت یان کاربکەیت یان بێدەنگ بیت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی وتەیەكدا بۆ ڕۆژنامەنوسیان ڕایگەیاند، پێدەچێت دانوستانەكان لە بارەی ڕوسیا و ئۆکرانیا زۆر بە باشی بەڕێوەبچن، زۆر بە زویی بۆتان دەردەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە،" خاڵێک هەیە یان دەبێت بجوڵێیت یان بێدەنگ بیت و دەبینین چی ڕودەدات، بەڵام پێموایە هەمو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت".
ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی هەینی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" كە خاوەندارییەكەشی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە بڵاویكردەوە "ڕوسیا دەبێت هەنگاو بنێت" و ئەو شەڕەی كە بە هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە سەرەتای ساڵی 2022ـدا دەستیپێکرد، "بێمانایە" و "هەرگیز نەدەبو ڕوبدات. هەروەها ڕوی نەدەدا، ئەگەر من سەرۆک بومایە".