هەرێم نیوز
کوڕی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هێرشێکی توندیکردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا دوای ئەوەی ماکرۆن ڕایگەیاند، ڕەنگە پاریس دان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینیدا بنێت "بەبێ حەماس".
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" نوسیویهتی، ڕەنگە پاریس دان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینیدا بنێت "بەبێ حەماس"، یایر بنیامین نهتهنیاهۆ، تویتەکەی ماکرۆنی ڕیتویت کرد و لە کۆمێنتێکدا وتی، "نەفرەت".
یائیر نەتانیاهۆ، کوڕەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بەتووندی هێرشی کردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و گوتی، ''داگیرکاریی نوێی فەرەنسا لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕابگرن''.
لە لێدوانەکەیدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە ناڕەزایەتیی ژمارەیەک بەرپرسی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، وتبووی، ''بەڵێ بۆ ئاشتی بەڵێ بۆ ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵێ بۆ دەوڵەتی فەلەستین بەبێ بوونی حەماس."
ئەو پۆستەی ماکرۆن دوای ئەوە هات کە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، دانپێدانانی پاریس بە دەوڵەتێکی فەڵەستینی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، ئەوەش لە میانی کۆنفرانسێکدا بە هاوسەرۆکایەتی فڕەنسا و سعودیە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک.
لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی توندوتیژی ئیسرائیل بۆ ئەو هەنگاوە، داوای چارەسەری دو دەوڵەتی زیادی کردوە.
نزیکەی 150 وڵات دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن، لە مانگی ئایاری 2024، ئیرلەندا و نەرویج و ئیسپانیا ئەم هەنگاوەیان ناوە و لە مانگی حوزەیراندا سلۆڤینیا بەدوایدا هات.