هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان مه‌رجی سه‌لامه‌تییان تێدا نییه و یاسایی نین، به ھیچ شێوه‌یه‌ك تۆمار ناكرێن و ده‌شڵێت: “ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تۆمار نه‌كرابێت داواكراوه و له ھه‌ر شوێنێك بگیرێن ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت”.
د.ھێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، “به‌ھۆی فراوانیی سنووره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و شاره‌كانی عێراق و ھه‌بوونی ڕێگه‌ی قاچاغ، ژماره‌یان دیار نییه ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا چه‌ندن له ھه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ھه‌ر ھاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆی كڕیبێت، ئاگاداره كه تۆمار ناكرێت و بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تیی تێدا نییه
ڕاشیگەیاندووە، “ھه‌ر ھاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆ و بڕاوه بكڕێت، خۆی به‌رپرسیاره و ئاگاداره، ئێمه‌ش ناتوانین به‌رپرسیارێتیی ئۆتۆمبێلێك ھه‌ڵبگرین، كه مه‌رجی سه‌لامه‌تیی تێدا نییه تابلۆی پێبدرێت”.