دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

چین باجی لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان لە 84% بۆ 125% بەرزکردەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی چین باجەکانی لەسەر هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکا بۆ 125% بەرزکردەوە، ئەمەش وەک بەرپەرچدانەوەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ بەرزکردنەوەی باج لەسەر کاڵا چینییەکان بۆ 145%.

وەزارەتی دارایی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "سەپاندنی باجی بەرزی نائاسایی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر چیندا، بە شێوەیەکی جددی یاساکانی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئابووری، یاسا ئابوورییە سەرەتاییەکان پێشێل دەکات و زۆرەملێی تاکلایەنەیە".

وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا پێداگری بکات لەسەر بەردەوامبوون لە پێشێلکردنی بەرژەوەندییەکانی چین، ئەوا چین بە ئیرادەوە ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوە دەگرێتەبەر و تا کۆتایی شەڕ دەکات.

ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێیان خۆشە لەگەڵ چین بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات کە لە ئێستادا پەرەی سەندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP