هەرێم نیوز
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویكردەوە، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كات و گفتوگۆ له‌سه‌ر فایلی وزه‌ی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی (ئیرنا)، موحسین پاكنه‌ژاد رایگه‌یاندوه، "له‌سه‌ر بانگهێشتی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی هاوتا عێراقییه‌كه‌ی له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا سه‌ردانی عێراق ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "په‌یوه‌ندی و كارلێكی باش له‌گه‌ڵ عێراق له بواره جیاجیاكاندا هه‌یه، ئه‌م هاوكارییه به‌تایبه‌تی له پیشه‌سازی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا به‌هێزه".
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی، وه‌زیری نه‌وت به نیازه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له چه‌ند بوارێكی كه‌رتی وزه واژۆ بكات.