دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ له‌ناوبردنی مۆڵگە و پاشماوه‌ی تیرۆریستان ئه‌نجام دا

هەرێم نیوز 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، فیرقه‌ی چواری پێشمه‌رگه‌ له‌ ژێر چاودێری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی ئەنجامدا و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستان خاپوور کران. 

ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 12ـی 4ی 2025، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فیرقەی چواری پیادە له‌ ژێر چاودێری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی كێوماڵی له‌ سنووری خۆیدا كرد و ئامانجیش له‌ناوبردن و خاپووركردنی مۆڵگه‌ و پاشماوه‌كانی تیرۆریستان بوو له‌ سنووره‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ لیواكانی 9، 22 و 32ـی پیاده‌ و هێزەکانی کۆماندۆ و بەشی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشیی ناوچەکە بەشداریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد.

ئەوەش هاتووە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ناوچەکانی بەنداوی باوەشاسوار، گوندەکانی بەلکەی ژووروو، بەلکەی خواروو، سنووری گوندی قۆری چای گرته‌وه‌ و گومان ده‌كرا مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستانیان لێ بێت و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستان له‌ناو بران و خاپوور کران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP