هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ لە پاریس لەبارەی پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیروڕا دەگۆڕنەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/4/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بانگهێشتى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس.
ئەوەش هاتووە، به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ى دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن له كۆشكى ئه‌ليزێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.