هەرێم نیوز
سەرکان بایرام ڕایگەیاند، پێشنیازە یاسایەکمان لەبارەی ڕۆژی نەوەرۆزەوە کە بکرێتە پشووی فەرمی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کرد.
سەرکان بایرام، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەمە 14-4-2025 لە پێشنیازە یاسایەکدا داوایکرد ساڵانە 21ی ئادار بکرێتە پشووی فەرمی و ئەمە لە لیستی پشووە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورکیادا تۆماربکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، نەورۆز مانای برایەتی و ئاشتی دەدا. منیش وەکو پەرلەمانتاری بازنەی ئیستەنبووڵ و وەکو باڵیۆزی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشنیازەیاسایەکم پێشکێشی پەرلەمان کرد، کە تێیدا داوامکردووە رۆژی نەورۆز بە فەرمی بکرێتە پشوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە نەورۆزی ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو ئارەزوو دەکەن 21ی ئادار ببێتە پشووی فەرمی.