هەرێم نیوز
بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگەیاند، “دڵخۆشم كه توانیوومه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران دابنیشم، پێم وایه خه‌ریكه له‌یه‌كتری تێده‌گه‌ین”.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بە میدیایی پارتی ڕاگەیاند: "له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پره‌نسیپی حوكمڕانی رێككه‌وتووین، پێم وایه ئێستا له‌ناو ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كانداین، به‌ڵام له‌وه دڵخۆشتر بۆ من ئه‌وه‌یه كه توانیوومه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران دابنیشم، پێم وایه خه‌ریكه له‌یه‌كتری تێده‌گه‌ین".
لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ مەسروور بارزانی ئاشکراشیکرد: "قسه‌ی جددی ده‌كرێت و قسه‌ی خۆشه سۆعبه‌تیش ده‌كرێت، پێم وایه خه‌ریكه له ته‌بیعه‌تی یه‌كتر تێده‌گه‌ین، ئه‌مه‌ش قازانجه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه".
جەختی لەوەشکردەوە: "زۆرینه‌ی دانوستانه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆست نین، به‌ڵكو له‌سه‌ر پره‌نسیپن، كاتی خۆی ڕێككه‌وتنی ستراتیجیمان هه‌بوو، ئه‌و كات كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌بوو كێشه‌ی پۆست هه‌ر نه‌بوو، چونكه له‌یه‌ك تێگه‌یشبووین و به‌رنامه‌كانمان له‌یه‌ك زۆر نزیك بوو، بۆیه حه‌زده‌كه‌م شتێكی وا دروست بێته‌وه، كه پره‌نسیپه‌كه گرنگتر بێت له پۆست".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دووپاتیکردەوە: "حه‌زه‌كه‌م زۆربه‌ی حزبه كوردیه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شدار بن، بۆیه له‌م ڕۆژانه به گاڵته به‌هاوڕێیه‌كم گوت، زۆر ئاساییه سیاسییه‌ن له ناوخۆ یه‌كتر بخنكێنین، به‌ڵام زۆر گرنگه كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بێت، ئه‌م جاره‌ش كه له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك مه‌سرور دابنیشم، ڕه‌نگه به جۆرێك پیشنیازی بكه‌م، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژاردن زۆری ماوه، شت زۆر ده‌گۆڕێت، ئه‌توانین شتێك بكه‌ین كه بۆ كورد و كوردستان باش بێت".
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت: "ئه‌وه‌ی دڵی من زۆر خۆش كرد له دانیشتنه‌كانم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور ئه‌وه بوو، كه باسی چه‌ند مه‌ترسیه‌كم كرد له‌سه‌ر كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی، كه نیگه‌رانی كردووم، خۆشبه‌ختانه پێش ئه‌وه‌ی من قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م جه‌نابی ته‌واوی كرد، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه كه ڕه‌نگه ڕوو بدات، هه‌ردووكمان بیروڕامان وه‌كو یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. ئه‌وه‌ش زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو بۆم، پێشم وایه یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه ئێمه ئه‌توانین شتێك بكه‌ین كه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان زۆر زۆر باش بێت له به‌غدا و له كوردستانیش ڕه‌نگه كاتی هاتبێت".