دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوەوە و هاوڕابون لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان

هەرێم نیوز

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ پێشوازی لە نوح یەلماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و باس لە پرۆسەی ئاشتی و دۆخی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی 10یەمی حکومەت کرا، هەروەها هەردولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان کە لە ئێستادا بەرەو ئاستێکی باشتر دەڕوات.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا. لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرۆسەکە و رایگەیاند، ئامادەین بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک لەپێناو سەرخستنی ئاشتی لە تورکیا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن و نیەتی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتیاندا بێت.

هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان کە لە ئێستادا بەرەو ئاستێکی باشتر دەڕوات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP