هەرێم نیوز
به‌شیر خەلیل حه‌داد، جێگری پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی محەمەد شیاع سودانی و ئه‌وانی دیكه‌ش بۆ هه‌رێم، هۆکارەکەی ئەوەیە کە داوای یارمه‌تی له سه‌رۆك بارزانی و كورد ده‌كه‌ن.
به‌شیر حه‌داد، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووە، له كاتی هه‌موو هه‌ڵبژاردنەکان و پێكهێنانی حكومه‌ته‌كانی عێراقدا، سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق و لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و بارزانی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیار و نه‌شاراوه‌یه له‌سه‌ر رۆڵی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و به تایبه‌ت رۆڵی بارزانی، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه كاتێك لایه‌نه عێراقییه‌كان كاریان ده‌بێت داوای یارمه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و دواتر پشت له هه‌رێم ده‌كه‌ن و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل ده‌كه‌ن.
ئاماژە بەوەشدەكات، ناوچه‌كه له به‌رده‌م ئاڵنگارییه و مه‌ترسی هه‌یه پڕیشكی ئاگری ده‌وروبه‌ر به‌ر عێراقیش بكه‌وێت، روداوه گه‌وره و گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی کە له سوریا و لوبنان رویان دا، ئێستا سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق ده‌زانن ئاگره‌كه له عێراق نزیكه، له‌به‌ر ئه‌وه داوای هاوكاری و یارمه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی وه‌ك شاندی سیاسی و لایه‌نه‌كان دێنه هه‌رێمی كوردستان، بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تییه له هه‌رێم.