دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ڕێکخراوی CPT: ئەمڕۆ سوپای تورکیا 27 جار تۆپبارانی دهۆکی کرد

هەرێم نیوز

ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT) ڕایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2:15 خولەک تاوەکو 3:45 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا 27 جار تۆپبارانی گوندەکانی چیای گارەیان لە پارێزگای دهۆك كردوە و هیچ هاوڵاتیەكی مەدەنی نەبونەتە قوربانی، دەشڵێت، "سێ ڕۆژە هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارە و گوندەکانی دەوروبەری چڕبونەتەوە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی، زانیاریی لە بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان تەنها لەمڕۆدا ئاشکرا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی کامەران عوسمان، لە کاتژمێر ٠2:15 خولەک تا ٠3:45 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سووپای تورکیا 27 جار تۆپبارانی گوندەکانی (سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنەمژێ) لە بەری گارەی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردووە.

ئەو ئەندامەی ڕێخکراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی بەهۆی تۆپبارانەکانەوە نەبوونەتە قوربانی، بەڵام تۆپبارانەکان لە کاتێکدابوون کە هاووڵاتییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەکەدا کردبوو.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP