دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆتایی هات

هەرێم نیوز

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران کۆتایی هاتنی دانیشتنی دانوستانی نوێنەرانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامییان راگەیاند. 

هەروەها وێنەی شاندی کۆماری ئیسلامی دوای دەرچوون لە هۆڵی دانوستان بڵاو بووەتەوە. هێشتا دیار نییە کۆبوونەوەی داهاتوو دەبێت یاخود با.

لای خۆیەوە، ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران، لەزاری ئەندامێکی وەفدی دانوستانکاری ئێرانی لە مەسقەت، بڵاویکردەوە کە دانوسانی نێوان وەفدی ئێران و ئەمریکا تا ئێستا ئەرێنیەو بەردەوامەو  درێژناکرێتەوە بۆ سبەی.

هەروەها، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس راگەیاندووە، ئەگەر پرۆسەی سەرەتایی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە مەسقەت ئەرێنی بێت، دەتوانرێت دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی و عەباس عێراقی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی رۆژێکی تر درێژ بکرێتەوە و رۆژی یەکشەممەش بەردەوام بێت.

 بەگوێرەی ئاکسیۆس، ئەگەر دانوستانەکان بەو شێوەیەی کە دانرابوو لە هەمان ڕۆژی شەممەدا کۆتایی پێبێت و قۆناغی دانوستانی ناڕاستەوخۆ شکست نەهێنێت، ئەم پرسە خۆی لە خۆیدا ئاماژەیە بۆ ئاراستەی دانوستانەکان و ئاستی ئامادەیی هەردوولا بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، 12ی 4ی 2025، گفتوگۆی "ناڕاستەوخۆ" لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عومان لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیان دەستیپێکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان هەر دوو شاندی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێکرد.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە گفتوگۆکان لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمیەکە دەبێت.

گفتوگۆکە بە سەرپەرشتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ویتکۆف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و بە نێوەندگیری بەدر ئەلساعدی وەزیری دەرەوەی عومان لە مەسقەتی پایتەخت دەستی پێکردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر دوو لایان پەیامەکانیان لە ڕێگای بەدر ئەلساعدی دەگەیەننە یەکتر و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP