دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەنەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، "هەرێم ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە".

ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەنەوە

* هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان .

* وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 4/11 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. لە پەیوەندییەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە. هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP