هەرێم نیوز
فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، شەش ناوی ئەندامانی لیژنەی ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریای بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق رادەستكرد.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە شاری حەسەكە لەگەڵ (حسێن سەلامە) سەرۆكی لیژنەی راسپێردراوی حكومەتی دیمەشق بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی (10ی ئازار) نێوان هەردوولا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێویستیی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و راگرتنی شەڕ لە سوریا، لەنێویاندا پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشە سەربازییەكان.
هاوکات پێكهێنانی لیژنە بۆ گفتوگۆ لەبارەی گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەكان لە سەرجەم ناوچەكانی سوریا.
هەر لەکۆبونەوەکەدا، ناوی ئەندامانی ئەو لیژنەیە ئاشكراكرا كە نوێنەرایەتی ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا دەكەن لە دیالۆگ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، كە لەماوەیەكی كەمدا ئەم دیالۆگە دەستپێدەكات، ئەندامانی لیژنەی دیالۆگی ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا (كورد) بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بریتین لە:
ـ فەوزە یوسف
ـ عەبدولحامید مهباش
ـ ئەحمەد یوسف
ـ سەنحەری بەرسوم
ـ سوزدار حاجی
ـ مەریەم ئیبراهیم لەگەڵ یاسر سلێمان، وتەبێژی لیژنەكەن