دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بەشێکی خانەنشینان ئەم مانگە چوار مووچە وەردەگرن

هەرێم نیوز

بەرپرسی کۆمەڵەی خانەنشینانی هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ ئەم مانگە شەش هەزار خانەنشین مامەڵەكانیان تەواو بووە، ئەم مانگە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواردا مووچەیان پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەوسەن رەسوڵ، بەرپرسی کۆمەڵەی خانەنشینانی هەولێر رایگەیاند: ئەو خانەنشینە نوێیانە جگە لە مووچەی مانگی چوار، مووچەی سێ مانگی رابردووشیان پێ دەدرێت، واتە چوار مووچە بەیەكەوە وەردەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەبوو ئەم مانگە پێنج هەزار خانەنشین چوار مووچە بەسەریەکەوە وەبگرن بەڵام ئەوە چوار مانگە مامەڵەی هەمووی تەواونەکراوە بۆ ئەوەی بتوانن مووچەکانیان وەربگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP