هەرێم نیوز
بەرێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامادەکاری تەواوکراوە بۆ دابەشکردنی پاداش بەسەر خانەنشیناندا.
ئەشرەف فازڵ، بەرێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئامادەکاری تەواوکراوە بۆ دابەشکردنی پاداشتى مۆڵەتی کۆکراوەى شەش مانگ و هیچ بەربەستێک نییە لەبەردەم دابەشکردن و پێدانی پاداشتەکە بە خانەنشینان و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.
باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی سەرجەم پاداشتەکانیان لە فەرمانگەکانى خۆیان بۆیان خەرجدەکرێت و لە ٪٩٥ی خانەنشینان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 12 مووچەى خانەنشینى لەلایەن بەغداوە خەرجدەکرێت و دەکەوێتە دواى تەواوبوونى مامەڵەى خانەنیشینەکان و رەنگە بکەوێتە مانگی پێنج یان شەشەوە.