دواین هەواڵ

جیهان‌

 10/04/2025

ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار

هەرێم نیوز

دامەزراوەیەکی ئەمریکی کە چاودێری بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران چووەتە قۆناغێکی "لەڕادەبەدەر مەترسیدار".

دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی کە بنکەکەی لە واشنتۆنە لە ڕاپۆرتە نوێیە شۆککەرەکەیدا بە ناوی "بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران: گەشەی نائاسایی مەترسی" نووسیویەتی "لە مانگی شوباتی ٢٠٢٤ەوە کە دوایین ڕاپۆرت بڵاوکرایەوە، مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە".

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، هۆکارە نەرێنییە سەرەکییەکان بریتین لە؛ زیادبوونی توانای ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی، کەمبوونەوەی ئەو کاتەی پێویستیانە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و مشتومڕەکانی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە پشتیوانی لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP