دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا سێیەمین کەشتیی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

هەرێم نیوز

تۆڕی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران چەقبەستوون، ناردنی سێیەمین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بژاردەکانی بەردەم دۆناڵد ترەمپ فراوانتر دەکات، هاوکات واشنتن پێداچوونەوە بە مامەڵەکردنی لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن دەکات.  

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی 10ـی 2026، دانا سترۆڵ، بەڕێوەبەری توێژینەوەکان لە پەیمانگای واشنتن لە بەرنامەی ( Bloomberg This Weekend) ڕایگەیاند کە کۆکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناردنی سێیەمین کەشتیی فڕۆکەهەڵگر، بژاردەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زیاتر دەکات، بەتایبەت لەم کاتەدا کە دیپلۆماسییەت لەگەڵ ئێران وەستاوە و واشنتن تاوتوێی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن دەکات. 

سترۆڵ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سزاکانی ئابووریی ئەمریکا و گەمارۆ دەریاییەکان فشارێکی زۆر گەورەیان خستووەتە سەر ئێران. 

بەڵام وێڕای ئەو فشارە توندانە، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە تاران ناچار بکەن هیچ جۆرە سازشێکی گەورە سەبارەت بە پرسی گەرووی هورمز، بەرنامە ئەتۆمییەکەی، یان چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP