دواین هەواڵ

کوردستان‌

 47 خولەک پێش ئێستا

تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە، تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ڕاگەیەندرا، شێخ وریا بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، تیروپشک بۆ تەواوکەری حاجیانی 2027 دەکرێت.
نوێنەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ئەمساڵ 80 هەزار و 965 داواکاری پێشکەشکراوە.

هاوکات پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی حاجیانی جێگرەوە بۆ ساڵی 2027 دەستیپێکردووە. ئەو 2,400 کەسەی ساڵی رابردوو بە تیروپشک وەک جێگرەوە دیاریکرابوون، ئەمساڵ دەتوانن بەبێ تیروپشک بەشداریی پرۆسەی حەجی 2027 بکەن.

بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان، بڕی 6 ملیۆن دینار وەک گوژمەی یەکەم لە حاجیانی جێگرەوە وەردەگیرێت. پێویستە حاجیان تا وادەی دیاریکراو، بەڵگەنامە پێویستەکان لەوانە کۆپی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان ئامادە بکەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.

سەبارەت بە خەرجییەکان، تێچووی کۆتایی حەجی ساڵی 2027 لەلایەن عێراقەوە رانەگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، کۆی ئەو کەسانەی بۆ حەجی 2027 ناویان هاتووەتەوە 5,120 کەسە، کە 2,400 کەسیان حاجیانی جێگرەوەن.

ناوەکان ببینە:

دەروازەی حەج - ئەنجامی تیروپشک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP