دواین هەواڵ

کوردستان‌

 51 خولەک پێش ئێستا

مەترسی دەکەوێتە سەر پشکی بودجەی هەرێم؛ بەغدا بە شێوەیەکی تاکلایەنە دەستکاریی ئەنجامی سەرژمێریی کردووە

هەرێم نیوز
دوای ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، حکوومەتی فیدراڵی بەپێچەوانەی ڕێککەوتنە پێشوەختەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەیەکی تاکلایەنە مامەڵەی لەگەڵ دەرەنجامەکانی پڕۆسەکە کردووە.

کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتووان و کاریگەریی لەسەر بودجە
دیارترین پێشێلکاری لە لایەن بەغداوە، کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە لە ١٤.١٤٪ بۆ ١٢.٦٨٪.

ئەم هەنگاوە تاکلایەنەیەی حکوومەتی فیدراڵی، مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧ دروست دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP