هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیروپشکی حاجیان بۆ تەواوکەری ساڵی 2027 و سەرجەم حاجییانی ساڵی 2028 بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2026، شێخ وریا مەولانا خالید بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومڕە بە وەکالەت ڕایگەیاند: کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پڕۆسەی تیروپشکی حاجییان بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومڕە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم تیروپشکە بۆ تەواوکەری ساڵی (2027) و سەرجەم حاجییانی ساڵی (2028) ئەنجام دەدرێت.
شێخ وریا بالیسانی ئەوەشی خستەڕوو کە پڕۆسەی تیروپشکەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتییان پەخش دەکرێت.