هەرێم نیوز
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە و نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوتیش بەشدار دەبن.
باسی لەوەشکرد، هەوڵ دەدرێت لەو کۆبوونەوەیە جیاوازییەکان چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەر بابەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە هەبووبێت هەنگاومان بۆی ناوە، ڕۆڵێکی ئیجابی دەبین لەم بابەتە.