دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

لیستی موچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت

هەرێم نیوز 

بەرپرسی بایۆمەتری سلێمانی رایگەیاند، 80% کارەکانی لیستی مووجەی مانگی چوار لە گەنجینەکان تەواو کراون و بڕیارە ئەمڕۆ کارەکان تەواو بکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ی 4ی 2025 ، یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری سلێمانی رایگەیاند: "لیستی مووچەی ئەم مانگە بە چاکسازی لە کەموکورتییەکانی پێشتر ئامادەکراوە و لە 10ی مانگەوە کاراکراوە و سەرەتا لیستی خانەنشینان ئامادەکراوە، بەڵام بەغداد رەزامەندنەبووە و داوای لیستێکیان کردووە، کە هیچ گۆڕانکارییەکی وەک ( پلە بەرزکردنەوە، گواستنەوە و دەرماڵە)ـی تێدا نەبێت.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکان،'' لیستى مووچەى مانگى نیسان بە سیستمى پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو رەوانەى بەغداد دەکرێت و تەمویلى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە دواى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP