هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (حوزه‌یران/6) دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كه هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (حوزه‌یران/6) دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە رۆژی یەکشەممە بەرواری 6ی (تەموز/7) دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لەم مانگەدا 64 هه‌زار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی "هەژماری من"، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، 47 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان لەو هاوکارییە سوودمەند دەبن و تاوەکو 2026-01-01، بەردەوام دەبێت بڕەکەی بۆ هەر پێشمەرگەیەک نزیکەی 235 هەزار دینار دەبێت.