دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

مارکۆ ڕۆبیۆ: هەڕەشەی لەسێدارەدانی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەولەتیی وزەی ئەتۆمی قبوڵ ناکرێت

هەرێم نیوز

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركۆنه‌ی داواكارییه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی كه‌یهانی نزیك له‌ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات كه‌ داوای له‌سێداره‌دانی رافائێل گرووسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی كردبوو.

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "هەڕەشەی لەسێدارەدانی سکرتیری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێ ئیدانە بکرێت."

رۆبیۆ جەختی کردەوە ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئاژانس بۆ چاوەدیری و پشکنینی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکات و بە هۆی فیداکارییەکان و کاری پرۆفیشناڵی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕێزی لێ دەگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، ئاسایشی تیمەکان و ستافی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ناو ئەم وڵاتەدا بپارێزێت.

ڕۆژی شەممە 28ی حوزەیران، ڕۆژنامەی کەیهان کە ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەدێریی عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیراندا بڵاو دەکرێتەوە داوای کردبوو لە ئەگەری سەردانی ڕافائێل گرۆسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بۆ ئێران، ناوبراو دەستبەسەر بکرێت و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و ڕادەستکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێڕان بەم وڵاتە، لە سێدارە بدرێت.

لە پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە، گرۆسییان بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کردووە و ڕایانگەیاندووە لەمەودوا ڕێگا نادەن ناوبراو سەردانی ئیران بکات.

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی داوای كردووه‌ رێگه‌ی پێ بدرێت له‌ نزیكه‌وه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمییه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌. په‌رله‌مانی ئێرانیش پڕۆژه‌یه‌كی په‌سند كردووه‌ كه‌ هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌ڵه‌تی هه‌ڵپه‌ساردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی ده‌ستووره‌وه‌ په‌سند بكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP