هەرێم نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: سوپاس بۆ تۆ دۆناڵد ترەمپ، پێکەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە مەزن دەکەینەوە.
ئەمەش دوای پۆستێک دێت، سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی لە دادگایی‌کردنی بەردەوامی ناتانیاهۆ گرت و بە "پاڵەوانێکی جەنگیی هاوپەیمانی ئەمەریکا، دژی ئێران ناوی برد کە ئێستا لەگەڵ حەماس دانوستان دەکات بۆ ڕێککەوتن."
ئه‌و له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداریی داوه له كاتێكدا هه‌وڵی دادگاییكردنی نه‌ته‌نیاهۆ ده‌درێت، هه‌ر ئێسته خه‌ریكی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌ماس رێك بكه‌وێت و یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ئامانجانه‌شی رزگاركردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كانه، چۆن ده‌كرێ له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناچار بێت ته‌واوی رۆژه‌كه‌ی له دادگا تێپه‌ڕ بكات.
به‌گوته‌ی تره‌مپ، ''ئه‌وه‌ی دادگای ئیسرائیل ده‌یكات، كارێكی زۆر گه‌مژانه‌یه و هه‌مان ئه‌و شته‌ی له ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به من كرا، خه‌ریكه به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌نیاهۆ ده‌كرێت، تكایه واز له‌و دادپه‌روه‌رییه گاڵته‌ئامێزه بهێنن.''
ئه‌و روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ساڵانه به ملیاران دۆلار بۆ پارێزگاریكردن له ئیسرائیل خه‌رج ده‌كات، تازه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆمار كردووه و تكایه وازی لێ بێنن، چونكه "بی بی" كارێكی مه‌زنی بۆ ئیسرائیل كردووه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، به چه‌ند وشه‌یه‌ك وه‌ڵامی تره‌مپی داوه‌ته‌وه و بۆی نووسیوه، ''سوپاسی دووباره بۆ دۆناڵد تره‌مپ، به‌یه‌كه‌وه شکۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دەگەڕێنینەوە.''