هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاردران ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی ڕۆژی شەممە و یەک شەممەییان ئەنجام نەدا بۆیان دووبارە بکرێتەوە.
نەژاد عبداللە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆکاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان قۆناغی (٤ تا ١١ ) جگە لە قۆناغی (٩ و ١٢ ).
باسی لەوەشکرد، بڕیارماندا هەر قوتابی و خوێندکارێک لە تاقیکردنەوەی ڕۆژی شەممە و یەک شەممە بەرواری ٢١و٢٢ /٦/ ٢٠٢٥ بەشداری تاقیکردنەوەی نەکردووە ئیدارەی قوتابخانەو خوێندنگەکان ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوە بە قوتابی و خوێندکارانە بکەنەوە بەم شێوەیە :
١- دەبێت تاقیکردنەوەکان لە چوارچێوەی خولی دووەم بێت واتە ئەم تاقیکردنەوەیە نابێتە تاقیکردنەوەی (خولی سێ یەم).
٢- تەنها ئەو قوتابی و خوێندکارانە ئەگرێتەوە کە نەیان توانیوە بەشداربن لە تاقیکردنەوە.
٣ـ دەبێت لەهەمان بەرواری تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتان واتە ٦-٧-٢٠٢٥ ئەم تاقیکردنەوەیەش کۆتایی بێت.
٤-مامۆستایان دەبێت پرسیاری جیاواز دابنێن بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە کە ئەنجام دەدرێت.نابێت هەمان پرسیاری تاقیکردنەوەی خولی دووەم بێت.
٥-ئەم تاقیکردنەوەیە لەژێر چاودێری لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی قەزا دەبێت .