هەرێم نیوز
خۆراکی گەرمیان دەڵێت، نابێت بەو موبایلانە خۆیاتان تۆماربکەن کە یاری پەبجییان تێدایە.
بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی گەرمیان ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری قەزاکانی کەلار و کفری و دەربەندیخان و گوندەکانی سەربە ناحییەکانی (سەرقەڵا، ڕزگاری، پێباز، قۆرەتوو، مەیدان، شێخ تەویل، باوەخۆشێن) دەکەینەوە.
باسی لەوەکرد، کە نابێت بەو موبایلانە خۆیان تۆماربکەن کە یاری پەبجی تێدایە چونکە دەچێتە سەر لۆکەیشنی وڵاتانی ئەوروپا.
ئەوەش هاتووە، بەمەش پڕۆسەی بە ئەلکترۆنی فۆڕمی خۆراکیان شکست دەهێنێت و لە پڕۆسەکەدا دەسڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، بۆیە تەئەکید دەکەینەوە نابێت ئەو موبایلانە باکاربهێنرێت کە یاری پەبجی تێدا بێت.