دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل دەستی پێکرد

هەرێم نیوز

رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ئەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای ئەو تەمومژەی لەبارەی راگەیاندنی رێککەوتنەکە و زانیارییە دژ بەیەکەكان لەبارەی سروشتی رێككەوتنەكە بڵاوكراونەتەوە.

دەستەی ئێزگەو تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە: لە بەیانی ئەمڕۆوە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە
رێككەوتنەكە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە راگەیەندرا، كە هاوكات بوو لەگەڵ موشەك بارانكردنی چەند ناوچەیەكی ئسرائیل لەلایەن ئێرانەوە.

بەگوێرەی کەناڵی فەرمی ئێران، ئیسرائیل ناچاربووە ئاگربەستەکە قبوڵ بکات.

نزیکەی کاتژمێر و نیوێک پێش بەر لەوەی رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێران شەش موشەکی بەرەو ئیسرائیل تەقاند، كە بەگوێرەی فریاگوزاری ئیسرائیلی (5) كەس لەناوچەی "بیئر سەبع" لە ئیسرائیل كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال، رێككەوتنێكی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا راگەیاند و دەڵێ: ''ئاگربەستەكە بە پێنج قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، تكایە پێشێلی مەكەن".

لەبارەی ئاگربەستەكەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، لەم ساتەدا هیچ رێككەوتنێكی فەرمیی بۆ ئاگربەست و كۆتاهاتن بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان نییە.

دوای 12 رۆژ لە شەڕ، ئەم ئاگربەستە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكاوە راگەیەنرا، لەدوای ئەو وادەیەوە شەڕی نێوانیان بەتەواوەتی كۆتایی دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP