هەرێم نیوز
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر شەش فڕۆکەخانەی ناوچەی جیاوازەکانی ئێران، لەوانە ناوچەکانی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.
سوپای ئیسرائیل له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "ئەو هێرشانە زیانیان بە ڕێڕەوی فڕین و بنکەرە ژێرزەمینییەکان و فڕۆکەیەکی سوتەمەنی پڕکردنەوە و فڕۆکە جەنگییەکان گەیاندوە، لەوانە F-14 و F-5 و AH1 کە سەر بە ڕژێمی ئێرانن".
هاوکات ئاماژهی بهوهشكردوه، هێرشەکان بۆ بەهێزکردنی هەژمونی سوپای بەسەر ئاسمانی ئێراندا ئەنجام دراون و ئەو فڕۆکانەی کە لێیداوە بۆ بەکارهێنان لە دژی ئیسرائیل بهكارهێنراوه.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە، ئێران درێژە بە هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەدات. دەشڵێت: جارێکی دیکە سیستەمی بەرگری جێگیرکرایەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان.
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 22ی6ی2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هەر سێ بنکەی ئەتۆمیی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)ـیان لە ناوخۆی ئێران بۆمباران کرد.