دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

چین لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

هەرێم نیوز

چین ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی "بەنزین بە ئاگری شەڕەکەی ئیسرائیل و ئێراندا دەکات". ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە ترەمپ داوای لە دانیشتوانی پایتەختی ئێران کرد دەستبەجێ تاران چۆڵ بکەن.

گوئو جیاکۆن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری لەبارەی لێدوانەکانی ترەمپ کرد، وتی: زیادکردنی سووتەمەنی بۆ ئاگرەکە و هەڕەشەکردن و زیادکردنی فشارەکان یارمەتیدەر نابێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵکو تەنها دەبێتە هۆی پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی ململانێکان.

چین ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هۆشداری دا لە دەرئەنجامە جیهانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و ڕایگەیاند کە پەکین ئامادەیە ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP