هەرێم نیوز
لە تۆڵەی ئەو هێرشەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کەمێک پێش ئێستا ئێران زیاتر لە 150 مووشەکی بالیستیک و مووشەکی دوورمەودای ئاراستەی ئیسرائیل کردووە کە لە حەوت ناوچە کەوتوونەتە خوارەوە.
سوپای ئیسرائیل ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەیەك موشەك لە ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەكەمان كراوە و چاودێری دەكەن، هەروەها سیستەمی بەرگری ئاسمانی کار بۆ ڕێگریکردن لەو هەڕەشەیە دەكات.
هەروەها سوپای ئیسرائیل داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە كە، بچنە پەناگە و ناوچەیەکی پارێزراوەوە و تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لەوێ بمێننەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئیسرائیل، موشەکەکانی ئێران ناوچەی دەوروبەری بینای وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلیان کەوتە خوارەوە. تا ئێستا 50 موشەکی ئێرانی خراونەتە خوارەوە.