دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: هێرشەکەی ئیسرائیل دەرفەتی رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاسانتر دەکات

هەرێم نیوز

لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتن باشتر دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشتر چەند جارێک دەرفەتم داوە بە ئێران بەڵام قسەکانی منیان بەهەند وەرنەگرت، ئێستاش درەنگ نییە بۆ ڕێککەوتن، ئێستا دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتن باشترە. 

وای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کرد سەر چەندین دامەزراوە و پێگەی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران و بەهۆیەوە 20 فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە و شەش زانای بواری ئەتۆمی کوژراون. دوای ئەوە وەکو کاردانەوەیەک ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکان کشایەوە و بەبێ بەهابوون وەسفی کرد. 
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ ئەنجامدرا، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام سەرچاوەی نافەرمی باسی لەوەکردووە کە هەنگاوی داهاتووی هێرشەکانیان تاوتوێ کردووە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP